AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٢٩ ٠٩:١١

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق:

دەنگۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، درۆیەکی ئاشکرا و خەیاڵاوییە

دەنگۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، درۆیەکی ئاشکرا و خەیاڵاوییە

بەرپرسی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەنگۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی بەغدا لەگەڵ تێلاڤیڤی درۆیەکی ئاشکرا وەسف کرد کە شیاوی وەڵامدانەوە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق پشت ڕاستی کردەوە کە ئەوانەی کە درۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی عێراق و ئیسرائیل بڵاو دەکەنەوە، لە ڕاستییەکان تووڕەن، کەواتە بەدوای چیرۆکی خەڵاوی دەکەون.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ڕەبیع نادر لە پەیامێکی تویتەری بە ئاماژە بە ئەو بابەتە نووسی: دۆستێک لێمی پرسی کە بۆچی وەڵام دەنگۆی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادەنەوە و منیس وەڵامم دایەوە کە ئایا درۆیەکی ئاشکرا، شیاوی وەڵامدانەوەیە؟

نادر زیادی کرد: کەسانێک کە ڕاستییەکان ئازاریان دەدات، ڕێگایەکیان نییە جگە لە دروست کردنی چیرۆکی خەیاڵاوی.

News ID 45135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha